کومپانیای دانا گاز بڕی ٤٢ ملیۆن دۆلاری نەوتی ھەرێمی وەرگرت

25.12.2019

لڤین:

كۆمپانیای دانەگاز لەبەرامبەر كارەكانی لە كەرتی نەوت، بەبڕی 42 ملیۆن دۆلاری وەكو شایستەی دارایی وەرگرت.

كۆمپانیای دانەگاز ئیماراتی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، خەرجكردنی ئەو 42 ملیار دۆلارە لایەن پێرێل پترۆلیۆم دوای وەرگرتنی 121 ملیۆن دۆلار دێت كە لایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەماوەی ئەمساڵدا بۆیان خەرجكراوە.

كۆمپانیاکە رونیکردەوە لەماوەی ئەمساڵدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستان 121 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجكردوون، ئەم بڕە پارەیەش بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادیكردووە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە  بەردەوام دەبن لە پەرەپێدان بە كێڵگەی نەوتی كۆرمۆر و بەرزكردنەوەی ئاستی نەوت و گاز لەو ناوچەیە.

كۆمپانیاكە باسی حەوەشی کردووە، بەشێوەیەكی رێكوپێك ئەمساڵ لەكاتی خۆی شایستە داراییەكانیان لە بەرامبەر بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان وەرگرتووە، ھەروەھا دەڵێت، بە خەرجكردنی ئەو شایستە داراییانە متمانەیان بە كەرتی نەوتی كوردستان زیاتر بووە و كارەكانیشاین لە بواری گەڕان بەدوای نەوت و بەرھەمھێنان فراوان دەكەن، بەتایبەتی لە پلانەكانیان ھەوڵدەدەن رۆژانە 250 ملیۆن مەتر سێجا گاز بەرھەم بھێن و بەو شێوەیەش تاكو ساڵی 2022، %60ی ئاستی بەرھەمھێنانی گاز بەرزدەكەنەوە.
دانەگاز ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پرۆژەیە ساڵانە داھاتێك لەنێوان 175 تاكو 200 ملیۆن دۆلار بەدەست دەخەن، لە ھەمانكاتدا كاریگەری دەبێت لەسەر دابینكردنی بڕی گازی پێویست بۆ وێستگەكانی كارەبای ھەرێمی كوردستان.

482 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations