ھاوپەیمانێتی بونیاد دژی سەرۆک کۆمار وەستایەوە

27.12.2019

لڤین:

هاوپه‌یمانی  بونیاد داوا له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رۆك كۆمار بگرێته‌به‌ر. 

هاوپه‌یمانی بونیاد داوای له‌په‌رله‌مانی عێراق كرد ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بگرێته‌به‌ر، به‌تۆمه‌تی شكاندی سوێنده‌كه‌ی و پێشێلكردنی ده‌ستووری عێراق. 

ئەو ھاوپەیمانێتیە کە مالیکی و عامری سەرپەرشتی دەکەن لە بەیاننامەیەکدا ده‌شڵێت "سه‌رۆك كۆمار كات ده‌كوژێت و سه‌رقاڵی ناردنی نوسراوه‌ بۆ ئه‌م و ئه‌و لایه‌ن و پابه‌ندی واده‌ی ده‌ستووری نه‌بووه‌ بۆ ڕاسپاردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق". 

ئەو ھاوپەیمانێتیە داوای کردووە ئەسعەد عیدانی وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رابسپێردرێت بەڵام سەرۆک کۆمار تا ئێستا رەتیکردووەتەوە.

1345 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations