دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكاتەوە

27.12.2019

لڤین: 
لە سەرەتای هەفتەی داهاتووتر موچەی مانگی 10ی ساڵی 2019 دابەش دەكرێت و یەكەم وەزارەتیش كە موچە وەردەگرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە.  

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیاند: پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لە داهاتی هەرێم بۆ  چەند وەزارەت و فەرمانگەیەك ئامادەیە لە رۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە 5 و 6ی امانگ\ی یەكەمی ساڵی نوێ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی 2019 . 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد یەكەم وەزارەت كە مووچەی پێدەدرێت وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت و هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو خشتەی دابەشكردنەكە جێبەجێ دەكرێت. 

5039 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations