میسی یەكەم و رۆناڵدۆ پێنجەمی جیهانە

30.12.2019

لڤین:
لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە، بەگوێرەی ئمارەكان  پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵ درووستكەرانی جیهانی لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەدەستهێناوە.

تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامارە وەرزشیەكان خشتە ئەو یاریزانانەی بڵاو كردەوە كە لە پێشەنگی ئەسیستكەرانی جیهاندان و میسی پێشەنگی گرتووە و دوای ئەویش هاونیشتمانیەكی خۆیەتی.

 میسی بە درووستكردنی ١٣٦ گۆڵ پلەی یەكەمی ڕیزبەندی گۆڵ درووستكەرانی لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەدەستهێناوە.بە جیاوازی ٢٨ پاسی گۆڵ كەوتووەتە پێش ئەنخیل دی ماریاری هاونیشتیمانی یاریزانی پاریس سان جێرمان كە خاوەنی ١٠٨ دروستكراوی گۆڵە.

مەسعود ئۆزێلی یاریزانی ئارسناڵ بە ١٠٦ پاسی گۆڵ لە پلەی سێیەمە و تۆماس مۆلەری لە یانەی بایرن میونشن بە ١٠٣ گۆڵ پلەی چوارەم و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بە ٩٥ ئەسیست پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەكەی گرتووە.

645 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations