نەخۆشیە بێ دەنگەكە چۆن دێت؟

01.01.2020

لڤین: 
شێرپەنجە نەخۆشییەكی تایبەتە لە دروست بوونی چەند خانەیەكی زۆر كە ناتواندرێت كۆنترۆڵ بكرێت و ئەو خانانانەش خانەی سروشتی نین و بە خێرایی زیاد دەكات و خانەكانی دیكە لەناو دەبات .

شێرپەنجە بۆ هەموو ئەندامانی لەش دەبێت و جیاوازی لە نێوان تەمەنی مرۆڤەكان ناكات و ھەندێك جار منداڵ لە نێو سكی دایكی تووشی دەبێت و ناشزاندرێت مرۆڤ بە چ شێوازێك تووشی ئەم نەخۆشییە بووە، تەنھا ئەو كاتە نەبێت كە پشكینینی بۆ دەكرێت و یەكێك لە خانەكان دەردەكەوێ.

نیشانەكانی شێرپەنجە:

 شێرپەنجە یان (سرطان) نەخۆشییەكی بێ دەنگە وھیچ نیشانەیەكی دیاری كراوی نییە بۆ ئەوەی بتواندرێت بناسرێتەوە كە مرۆڤەكە تووشی ئەم نەخۆشییە قورسە بووە، نیشانەكانی گشتین و ھاوشێوەی نیشانەی نەخۆشی دیكە كە مەترسییان لەسەر ژیانی مرۆڤ نییە، دەكرێت ھەندێك نیشانە دیاری بكرێت كە لەو مرۆڤانە بەدەردەكەون كە تووشی شێرپەنجە بوون

• لەدەستدانی كێش 
• بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش 
• ئارەزووی بۆ خواردن نامێنێت 
. • ئەندامی جەستەكە توش دەبێت هەندێكجار رەنگی پێستەكەی دەگۆڕێت

2590 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations