توتنهام گرێبەستی ئیركسن نوێ دەكاتەوە

01.01.2020

لڤین:
یانەی توتنهام لە هەوڵێكی چڕدایە بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی كریستیان ئیركسنی دانیماركی نوێبكاتەوە، راهێنەری یانەكەش دەڵێت زانیاری ئاشكرا ناكەم. 

خۆسێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەری تۆتنهام لە ئێستادا كار لەسەر ئەوە دەكات، كریستیان ئیركسنی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی ڕازیبكات گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.

مۆرینیۆ رایگەیاند "تاكە شتێك لە بارەی ئیركسنەوە بیڵێم ئەوەیە دەمانەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵدا نوێبكەینەوە، بێجگە لەمە هیچ شتێكی تر ناڵێم".

408 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations