ئیلهان عومه‌ر به‌رگری له‌ قاسم سوله‌یمانی ده‌كات

03.01.2020

لڤین: لوقمان غه‌فوور

ئیلهان عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر دیموكراته‌كان هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر سه‌رۆكی ئەمریکا له‌به‌رامبه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودس-ی ئێران.

رۆژنامه‌ی واشنگتۆن ئێگزامنه‌ر نوسیویه‌تی: ئیلهان عومه‌ر پێیوایه‌ ئه‌مه‌ بۆچونێكی پیلاندارێژه‌رانه‌ی پێشوه‌ختی دۆناڵد تره‌مپ-ه‌ بۆئه‌وه‌ی خۆی بدزێته‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی دادگاییكردنی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا نوسیویه‌تی: ئیلهان ده‌ڵێت:"بۆیه‌ ئه‌گه‌ر وایه‌ تره‌مپ شه‌ڕی ئه‌وێت، ئه‌و ئه‌زانێت ئه‌م كاره‌ به‌ره‌و شه‌ڕ ئه‌ڕوات و پێویستی به‌ فێل و ته‌له‌كه‌یه‌؟ پرسیاری جددی ئه‌وه‌یه‌، كه‌سانێك كه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆنگرێسن ئایا ئه‌وانه‌ دێنه‌ پێشه‌وه‌ تره‌مپ بوه‌ستێنن؟ من ئه‌زانم كه‌ من ئه‌وه‌ ئه‌كه‌م".

ئیلهان پیشینه‌ی هه‌یه‌ له‌قسه‌كردن و به‌رگری له‌ گروپه‌ توندرەوەکان و قسه‌كانی له‌ناو میدیای ئه‌مریكیدا ئه‌مشه‌و به‌شێك له‌ دیموكراته‌كانیشی توڕه‌كرد.

نیوه‌ شه‌وی هه‌ینی 3ی جێنیوه‌ره‌ی سێ مووشه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی به‌ غدای هه‌ژاند، كه‌ بۆته‌ هۆی كوژرانی 7 به‌رپرسی عیراقی و ئیرانی له‌نێو كوژراوه‌كاندا قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودس-ی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌فسه‌رێكی پرۆتۆكۆل له‌ فرۆكه‌خانه‌كه‌ كوژراوه‌ كه‌ به‌ محه‌مه‌د ره‌زا ناسراوه‌ تێدایه‌.

 

2573 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations