سەرۆك كۆماری عێراق؛ هێرشەكەی ئەمریكا بە دوژمنكارانە وەسف دەكات

03.01.2020

لڤین:
سەركۆماری عێراق، خەمباری خۆی راگەیاند بە كوژرانی هەریەكە لە قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیش و هۆشداریدا لە داوا دەكات ئاقڵانە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكە بكرێت. 

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بەخەمبارییەكی قوڵەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەردوو سەركردە ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی مان پێگەشت، كە رۆڵێكی گرنگ و یەكلاكەرەوەیان هەبوو لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش".

ناوبراو لەو بەیاننامەیەدا بەشێوەیەی فەرمی ئیدانەی رووداوەكەی كردووە و بە دوژمن كاری بەناوی كردووە و دەڵێت "ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنكارییە دەكەین كە فەرماندە ئەمنییەكان سەر بە دامەزراوە سەربازییەكان دەكاتە ئامانج كە بێگومان كاریگەری و لێكەوتەی ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەكە دەبێت ئەگەر خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەكردن نەبن و هەوڵی رەوانەوەی كاریگەری ئەو هێرشە دوژمنكارییە نەدەن كە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەكە و عێراق"

سەرۆك كۆمار داواشی كردووە هەموولایە دان بەخۆیاندا بگرت و بە ئاقلانە و دانایی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیە نیشتیانیەكان لە پێش هەر بەرژەوەندیەكیترەوە كار بكەن. 

1269 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations