سەرۆكی پارتی پەیامێك بڵاوكردەوە

07.01.2020

لڤین: 
سەرۆكی پارتی پەیامێیك لەبارەی دۆخی ناوچەكە بڵاو كردەوە و ئاشكرای دەكات ئەوان پشتیوانی ئاڵۆزی ناكەن و دژی هەڵوێستی عاتیفانە دەوەستێتەوە. 

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی دۆخی عێراق و ناوچەكە بڵاو كردەوە و رایگەیاند: بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لەهەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت. لە حاڵەتی ئەوهایشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت. 

ناوبراو لەو پەیامەیدا وتیشی: ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئوولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت.

ئەو لە پەیامەكەیدا بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ هەڵوێستی حزبەكەی راگەیاندووە كە پشتیوانی ئێران ناكات و دەڵێت "ئەگەر بێت و پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر رێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات".

1000 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations