كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان بۆ سبەینێ دواخرا

12.01.2020

لڤین: 
دوای چەند كاتژمێرێك لە گفتوگۆكردن، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ چوار مادەی پڕۆژە یاسای چاكسازی كرد و سبەینێش دانیشتنەكە بۆ مادەكانی دیكە بەردەوام دەبێت.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ كاتژمێر دە و ٣٠ خولەك، كۆبوونەوەی پەرلەمان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەم بۆ مادەكانی دیكەی پڕۆژە یاسای چاكسازی بكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرانی ناوخۆ، شەهیدان، دارایی و پێشمەرگە، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی و بریكارانی وەزارەتەكانی شەهیدان و دارایی، وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە و لەسەر پڕۆژە یاساكە لەگەڵ پەرلەمانتاراندا گفتوگۆیان كرد.

لە دوای كۆبونەوەكە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەریم،رایگەیاند: پرۆژەیەكی تایبەت بە خانەنشینی هاوشێوەی عێراق دەنێرنە پەرلەمان و مووچەی خانەنشینی وەك عێراقی لێ دێت.

ناوبراو بە رۆژنامەوانانیشی راگەیاند: پێشتر حكومەتی عێراقی شایستە داراییەكانی پێشمەرگەی نەدەنارد بەڵام بەگوێرەی ئەو رێكەوتنەی بۆ ساڵی 2020 كراوە شایستە داراییەكانی پێشمەرگە زیاد كراوە 76 ملیار دینار. 

وەزیری پێشمەرگە لە وەڵامی رۆژنامەوانان باسی لە بونی كۆمپانیاكانی سكوریتی كرد وتی: لە ئێستادا 66 كۆمپانیای سكوریتی هەیە و ئێمە رێكی دەخەین و بە یاسا لە پەرلەمانی كوردستانەوە كاوربارەكانی 

393 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations