بەڕێوەبەرێكی نوێی پۆلیس بۆ هەولێر دیاری كرا

15.01.2020

لڤین: 
بەفەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بەڕێوەبەرێكی ئەمنی شاری هەولێر دەگۆڕێت، وەزیری ناوخۆی هەرێمیش گۆڕینی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكەی راگەیاند.

بە فەرمانی مەسرور بەرزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پۆستی چەند بەڕێوەبەرێكی ئەمنی شاری هەلێر دەگۆڕێن، ژمارەیەكیان لە ماوەی رابردوو گۆڕدراون و ئەمڕۆش رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، عەمید دلێر نەجار وەكو بەرێوەبەری نوێی پۆلیسی هەولێر ناساند. 

پێشتر كە عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ راگەیەندرا كە بەڕێوەبەری نوێ دەستنیشان كراوە و وا بڕیاریشە چەند بەڕێَوەبەرێكیتر بگۆڕدرێن لە ماوەی داهاتوودا هەرچەندە لە رابردووش وەزیری ناوخۆ چەند بەڕێوەبەرێكیتری ئەمنی لە شارەكە گۆڕیوە. 

1962 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations