تورکیا ئیدانەی میسر دەکات

16.01.2020

لڤین:

بەھۆی دەستگیر کردنی کارمەندانی ئاژانسێکی ھەواڵی سەر بە حکومەتی تورکیا ئەو وڵاتە ئیدانەی میسر دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بەھۆی فشاری حکومەتی میسر بۆ سەر ئۆفیسی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە قاهیرە و دەستگیرکردنی کارمەندەکانی ناڕەزایی دەردەبڕێت.

ھوکات گەر بەھۆی ئەو رووداوە وە ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاش نیگەرانی لەبارەی دەستگیرکردنی چوار کارمەندی ئاژانسەکە لە قاهیرە دەربڕی.

پۆلیسی میسر چووە سەر ئۆفیسی ئاژانسی ئەنادۆڵ و چوار کارمەندی دەستگیرکرد، یەکێک لە کارمەندەکان هاوڵاتی تورکیایە.

لەماوەی رابردوو پەیوەندیەکانی میسر و تورکیا بە شێوەیەکی ئاڵۆز بەڕێوە دەچێت  کە میسر بایکۆتی کاڵای تورکی کردووە.

1064 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations