شادی نەوزاد: دەنگ بە پڕۆژەیاسای چاکسازی دەدەم

16.01.2020

لڤین: 

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ کە لە فراکسیۆنەکەی جیا بویەوە رایگەیاند دەنگ ڤە پڕۆژە یاسای چاکسازی دەدات و بە پڕۆژەیەکی پەسەندی دەزانێت بو بنەبڕکردنی گەندەڵی.

شادی‌ نەوزاد، ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان، پێشتر لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بوو بەڵام بەھۆینانکۆکی لەگەل سەرۆکی نەوەی نوێ جیا بوییەوە رایگەیاند، دەنگ بە پڕۆژه‌ یاسای چاکسازی دەدات.

ناوبرو ده‌شڵێت "پڕۆژەکە و رێگری دەکات لە دوجار و سێجار سودمەندبوون لە بوجەی گشتی و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو پلانەی بە ناشایستە بەرزکراونەتەوە ده‌كات".

ئەو لە په‌ڕه‌ی خۆی‌ لە تۆڕی‌ کۆمەڵایەتی‌ فەیسبوک بڵاویکردوەته‌وە "یاسای چاکسازی یەکەم هەنگاو لە خۆمانەوە دەستی پێکرد و بەردەوام دەبێت تا هەموو سێکتەرەکانی تر بگرێتەوە و بە رێژەیەکی بەرچاو گەندەڵی کەم بکاتەوە ودەستکردن بە پڕۆژەکانی چاکسازی ئەمڕۆ لە سبەی باشترە و لە کۆتایی رێگەکە رۆژێک زووتر دەگەینە ئامانج".

ناوبراو دەشڵێت "پڕۆژەکە رێگری دەکات لە دوجار و سێجار سودمەندبوون لە بوجەی گشتی و پێداچوونەوە بە هەموو ئەو پلانە ده‌كات كه‌ بە ناشایستە بەرزکراونەتەوە و گەڕاندنەوەیان بۆ پلەی شایستەی خۆیان و فەرمانگەکانی خانەنشینی دەکرێنە یەک فەرمانگە و هەموو ئەو فەرمانگانەی تر هەڵدەوەشێنەوە".

بە وتەی‌ ئەو پەرلەمانتارە، پڕۆژەکە یەکەیەکی ژمێریاری یەکانگیر بۆ هەموو هێزەکان یە هێزە رێکنەخراوەکانیشەوە دادەمەزرێنێت و لیستی شەھیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین رێکدەخرێتەوە و ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خواتر لیواو و عه‌قید و عه‌مید و... ھتد، هەڵدەوەشێتەوە و قەرزی بازرگانەکان وەردەگیرێتەوەو بەکاردەھێندرێت".

1841 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations