عەسائیبی ئەھلولحەق: ئەمریکا نایەوێت رووبەڕومان ببێتەوە

16.01.2020

لڤین:

کەتیبەکانی عەسائیبی ئەھلولحەق رایانگەیاند، توانایان ھەیە رووبەڕوی ھێزەکانی ئەمریکا ببنەوە، ئەریکاش نایەوێت رووبەروی ئەو گروپانە ببێتەوە.

مەحمود روبێعی، وتەبێژی مەکتەبى سیاسی عەسائیب ئەهلولحەق، رایگەیاند "گرووپه‌كانى بەرگری بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە تەواو ئامادەن بۆئەوەی شکستێکی گەورە بە هێزەکانی ئەمریکا بهێنن لە حاڵەتی رەتکردنەوەی ملکەچبوونيان به‌ ئیرادەی حکومەت و گه‌لى عێراق". 

ناوبراو وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکان نایەوێت راستەوخۆ رووبەڕووی بزووتنه‌وه‌كانى بەرگری ببێتەوە، لە پێشوودا ئەزموونێکی تاڵی لەگەڵياندا هەبووه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنى جياوازى ئەو هێزەى ئەمریکا كه‌ پێش ساڵی 2011 له‌ عێراق بوو، له‌ڕووى ژماره‌ و چه‌ك و تفاقى جه‌نگيى زه‌به‌لاح و ئه‌و هێزه‌ى كه‌ ئێستا له‌ عێراقه‌.

روبێعی بە ماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاند "ئاماده‌باشى بزووتنه‌وه‌كانى بەرگری دژ به‌ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، له‌ئێستادا زیاتر به‌ره‌وپێش چووه‌، بە بەراورد له‌گه‌ڵ ئەوەی کە پێش ساڵی 2011 هەبوو".

613 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations