فراكسیۆنی گۆڕان "ھەر ئەوە ماوە ببنە ئالیكدەر و ئەسپەوانی بنەماڵەی بارزانی"

16.01.2020

لڤین: 
بەرپرسێكی پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان هێرش دەكاتە سەر بزوتنەوەكەی بەهۆی دەنگدان و بەرگریكردنی فراكسیۆنەكە لە پڕۆژە یاسای چاكسازی و دەڵێت، ھەر ئەوە ماوە ببنە ئالیكدەر و ئەسپەوانی بنەماڵەی بارزانی دڵنیام لە داھاتودا ئەوەش دەكەن. 

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی پەسەند ردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی و هەڵوێستی بزوتنەوەكەی پێشووی رایگەیاند "ئەوەی ئەمڕۆ گوێمان لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی فراكسۆنی گۆڕان و سەرۆكی فراكسۆنەكە بو دەربارەی یاسای چاكسازی لە 10 ساڵی ڕابردو قسەی بێ سەروبەر و چەواشەكاری و موزایەدەی وامان لە فراكسۆنەكانی پارتی و یەكێتی نەبیست".

ناوبراو لە نوسینێكدا لە هەژماری خۆی بڵاوی كردوتەوە دەشڵێت: قسەكردن بە ھەمان شێوەی جارانی كەمال كەركوكی و ئومێد خۆشناو و بەرپرسە كۆیلە و چەواشە كارەكانی پارتی و یەكێتی و بنەماڵە سیاسیەكانی كوردستان، بە ئاشكرا ئەڵقە لە گوێی پارتی و ھەر ئەوە ماوە ببنە ئالیكدەر و ئەسپەوانی بنەماڵەی بارزانی كە دڵنیام لە داھاتودا ئەوەش دەكەن".

ناوبراو بە توندترین شێ,ە هیرش دەكاتە سەر فراكسیۆنی گۆڕان و دەڵێت  "ئەوانەی لە ڕابردودا كۆیلایەتی و چەواشەكاریان بۆ حزب و بنەماڵە سیاسیەكان كردوە پەنجەی پەشیمانی دەگەزن و ھەوڵی ڕوو سپیكردنەوەی خۆیان ئەدەن، بەڵام فراكسۆنی گۆڕان پەلە پڕوزێی شوێنگرەوەی ئەوانن بۆ كۆیلایەتی و چەواشەكاری" .

5825 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations