لە فرۆكەخانە رێگە لە پەخشان زەنگەنە دەگیرێت گەشت بكات

16.01.2020

لڤین: 
دوای ئەوەی سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە و چەند لیژنەیەكی لەسەر پێكهێنراوە، پەخشان زەنگەنە، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی هەرێمی كوردستان، رێگەی پێنەدراوە لە فڕۆكەخانەی هەولێر گەشت بكات.

 هاوكات بە گوێرەی زانیاریەكانی (لڤین پرێس) چوار لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان پێك ھێنراوە كە پێكهاتووە لە هەریەكە لە (لیژنەی دەستەی دەست پاكی، لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی، لیژنەیەك لە پەرلەمانی كوردستان، لیژنەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران)

سەرچاوەیەكیش لە ئەنجومەنەكە ئەوەی رونكردەوە كە ئەمینداری ئەو ئەنجومەنەی خانمان وتویەتی ە گەڕایەوە بۆ ئەوروپا ناگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان. 

8253 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations