لڤین بە وێنە+18... تەرمی پێشمەرگەكەی یەكێتی بڵاو دەكاتەوە

16.01.2020

لڤین: 
وێنەی تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی یەكێتی كە كەسوكارەكەی و حزبەكەی گومانیان هەیە لەویە كە خۆی كوشتبێت و وێنەكان ئاسایی نین و بەشێوەیەكی ئاشكرا سەرجەم جەستەی شوێنی بونی ئازار و ئەشكەنجەی پێوە دیارە. 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كەسوكاری مەجید برایم، پێشمەرگەی هێزەكانی 70ی سەر بە یەكێتی نیشتیمانی رایانگەیاند كوڕەكەیان دەستگیر كراوە و لە ناو ئاسایشدا گیانی لەدەستداوە، فراتكسیۆنی یەكێتی گومانی لبە كوشتنەكەی كرد و داوای كرد تەرمی ئەو پێشمەرگەیە بۆ توێكاری رەوانەی پزیشكی دادی  سلێمانی بكرێت 

لڤین پرێس، وێنەی دوای گیانلەدەستدای ئەو پێشمەرگەیەی یەكێتی بڵاو دەكاتەوە كە ئاسایشی هەولێر تۆمەتی ئەوەی داوەتە پاڵ گوایە بازرگانی مادەی هۆشبەری كردووە. 

14277 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations