دوای گەڕانەوەی لە نوێژی ھەینی کەسێک لە زاخۆ کوژرا

17.01.2020

لڤین:

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی رکافا لە شارۆچکەی زاخۆ، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، کەسێک بە فیشەک کوژرا.

ئەوکەسەی کوژراوە تەمەنی 50 ساڵە و لە کاتی گەڕانەوەی لە مزگەوت لە دووری 100 مەتر لە ماڵەکەی خۆی کوژراوە.

بەگوێرەی شاھید حاڵانی رووداوەکە کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان بکوژ و کوژراوەکە هەبووە و بکوژەکە ھەڵھاتووە.

1366 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations