ترامپ وەڵامی خامنەیی دایەوە

18.01.2020

لڤین:

سەرۆکی ئەمریکا، لە وەڵامی وتاری ھەینی دوێنێیی رێبەری  باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ھۆشداری دەدات و دەڵێت وریابە لە قسەکانت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، توویتێکیدا هۆشداریی دایە عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران و پێی وت، ئەو کەسەی بە رابەری باڵا ناودەبرێت کە بەم دواییە هێندە باڵا نەبووە، هەندێ قسەی ناشیرینی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەوروپا وتووە.

ترەمپ باسی حەوەشی کردووە، ئابووریی ئێران وێرانبووە و خەڵک لە نەهامەتیدا دەژین. دەبێت وریا بیت لەو قسانەی کە دەیانکەیت.

دوێنێ هەینی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای هەشت ساڵ بۆ یەکەمجار گوتاری هەینیی خوێندەوە و باسی دۆخی ئێران و ناوچەکەی کرد. لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا وتی، هێرشەکان شکۆی ئەمریکایان بۆ هەمیشە لەکەدارکرد. 

1731 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations