یاسای چاكسازی سبەینێ ئاراستەی سەرۆكی هەرێم دەكرێت

18.01.2020

لڤین: 
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند یاسای چاكسازی لە هەرێم سبەی 19ی مانگ ئاراستەی سەرۆكی هەرێم دەكرێت و دواتر دەبیتە یاسا و كاری پێدەكرێت.  

رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دەربارەی خانەنشینی پلە باڵاكان ڕایگەیاند: لە عێراق كەس ناتوانێت دەستبەرداری خانەنشینیەك ببێت كە بە یاسا پێیدراوە، بەڵام بۆ هەر پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەم و خولەكانی تر كەخواستیانە بەپێی یاسای چاكسازی خانەنشین نەبن ئەوا پێویستە لە ماوەیەك كە لە 30  ڕۆژ لە ڕێككەوتی بەركاربوونی یاساكە تێپەڕنەكات لە دیوانی پەرلەمان داوا پێشكەش بكەن و لەڕێگەیەوە خانەنشینی ڕەتبكەنەوە.

ناوبراو لە راگەیەندراوێكداراشیدەگەیەنێت، پەرلەمانتارانی هەموو خولەكانی پەرلەمان تەمەن و خزمەت و بڕوانامەیان هەرچی بێت، دەتوانن دەستبەرداری خانەنشینی ببن وەك پەرلەمانتار بەپێی یاسای چاكسازی و ئەگەر نەیانەوێت خانەنشین ببن، یاسا ناچاریان ناكات بە خانەنشینبوون، دەتوانن بگەڕێنەوە سەر كاری پێشوویان.

ئەو رونیشی كردووەتەوە هەر پەرلەمانتارێك پێشتر فۆرم و داوا پێشكەش بكات، لە ڕووی یاساییەوە بەهای نابێت و مافی خانەنشینبوونی هەر دەمێنێت، یاساكەش لە ڕۆژی یەك شەممە19ی كانونی دووەمی 2020ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێم دەكرێت، دوای واژۆكردنی لەلایەن سەرۆكی هەرێم، بۆ ڕۆژنامەی فەرمی(وەقایعی كوردستان) دەنێردرێت.

602 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations