ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەكانی لوبنان بەرزبویەوە

19.01.2020

لڤین: 
خاچی سووری لوبنانی ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاكامی روبەڕوبونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لەبەردەم باڵەخانەی پەرلەمان لە بەیروتی برینداربوون بە ١٦٥ كەس هەژمار دەكات.

خاچی سووری لوبنانی رایگەیاندژمارەی قوربانیەكانی بەردەم باڵەخانەی پەرلەمان لە بەیروتی پایتەختبەرز بووەتەوە بۆ 165 كەس و لەو ژمارەیەش 65كەس لە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان و 100 كەسەكەیتریش لە شوێنی روبەڕبونەوەكان فریاگوزاریان بۆ ئەنجامدراوە.

هەرچەندە ماوەی زیاتر لە 3 مانگە خۆپیشاندانەكانی لوبنان دەستی پێكردووە بەڵام لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی وەڵامنەدانەوەی لایەنە بەرپرسەكانی وڵات ئاراستەی خۆپیشاندانەكان توندوتیژی لیكەوتەوە. 

خۆپیشاندەران داوای سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی، سزادانی گەندەڵكاران، پێكهێنانی حكومەت لە كەسانی پسپۆڕ و سەربەخۆ و كاندیدنەكردنی وەزیرەكانی حكومەتی پێشوو دەكەن.

519 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations