مەسرور بارزانی کورسییەکەی نێچیرڤان بارزانی داگیر دەکات

19.01.2020

لڤین:

بڕیارە ناوەڕاستی ئەمساڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی خۆی ببەستێت و چەند گۆڕانکارییەک لە ئۆرگانەکانی حزبەکەیدا بکات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبونەوەکانی ئەو حزبە بۆ ئامادەکارییەکان دەست پێدەکات.

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی تایبەت بە (لڤین)ی ڕاگەیاند"پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریدا کە دووەم شەش مانگی ئەمساڵ کۆنگرەی 14ی خۆی ببەستێت".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کە پێی باش نەبوو ناوی بهێنرێت باسی لەوەشکرد"چەند سیناریۆیەک ئامادەکراون بۆ بەستنی کۆنگرە بەڵام تا ئێستە لەسەر هیچکام لە سیناریۆکان ڕێککەوتن ئەنجام نەدراوە".

وتیشی"ئەگەر هەیە کۆنگرە بەشێوەی تەوافوق ئەنجام بدرێت بەڵام دیار نییە شێوازی تەوافوقەکە چۆن دەبێت".

بەپێی زانیارییەکانی لڤین؛ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دوو جێگری دەبێت، یەکێکیان نێچیرڤان بارزانی دەبێت بەڵام دەستەڵاتەکانی کەم دەبێت و ئەوی دیکەیان مەسرور بارزانی دەبێت بە کۆمەڵێک دەستەڵاتی فراوانەوە بەو پێیەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

 

7386 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations