بزانە مەسعود بارزانی بە تەزکییە کێ دەکاتە مەکتەبی سیاسی

20.01.2020

لڤین:

بڕیارە ئەمساڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرە ببەستێت و چەندین گۆڕانکاری لە ئۆرگانەکانی ئەو حزبەدا بکات و چەندین کەسی نوێ بباتە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی.

سەرچاوەیەک لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بە (لڤین)ی ڕاگەیاند"لە دواین کۆبونەوەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاردراوە کە کۆنگرە ببەسترێت و بەوەش ئەو حزبە 14 کۆنگرەی بەستوە".

باسی لەوەشکرد"ئەگەری هەیە ڕۆژی کۆنگرە بکەوێتە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کە دەکەوێتە مانگی ئاب".

لەبارەی گۆڕانکارییەکانەوە وتی"پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕانکاری گەورە ئەنجام دەدات لە کۆنگرەدا و کەسی نوێ دەهێنێتە پێشەوە".

وتیشی"لەسەر داواکاری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نەجمەدین کەریم دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەشداری کۆنگرەی پێ دەکرێت و بەشێوەی تەزکییە دەهێنرێتە کۆنگرە".

 

7861 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations