سلێمانی: پارکی نمونەیی مەولانا کرایەوە

20.01.2020

لڤین:

لە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێکدا پارکی نمونەیی مەولانا کرایەوە کە پارکێکی گەورەیە بە روبەری 132 هەزار مەتر دوجا و لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجەوە دروست کراوە.

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبونی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە شاری سلێمانی پارکی نمونەیی مەولانا کرایەوە کەدەکەوێتە پشت فامیلی مۆڵەوە.

ئەم پارکە یەکێکە لە پرۆژەکانی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە و لەسەر روبەری 132 هەزار مەتر دوجایە و بودجەی تێچوی پرۆژەکە 8 ملیار و 767 ملیۆن دینارە .

روبەری ئەم پارکە زیاتر لە 62 هەزار مەتر دوجای بریتییە لە سەوزایی و 5 هەزار نەمامی گەورە و 292 هەزار نەمامی بچوکی تێدا روێندراوە و 25 هەزار مەتر دوجای پرۆژەکە چیمەنی هەمیشە سەوزە.

پارکی نمونەیی مەولانا شوێنی راوەستانی ئۆتۆمبێل و پانتایی بۆ ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی بۆ دابینکراوە.

6041 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations