پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمساڵ دامەزراندن دەست پێ دەکات

20.01.2020

لڤین:
ئەندامێكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای پێداچوونەوە و گەڕانەوەی داهات لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیدا حكومەتی هەرێم ژمارەیەك فەرمانبەری نوێ دادەمەزرێنێت، دەشڵێت"بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ پڕۆسەی دامەزراندن دەست پێ دەكاتەوە".

زێدان برادۆستی، پەڕلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، لە نێو پڕۆژەیاسای چاكسازیدا هەرچەندە ئاماژە بە دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان نەكراوە، بەڵام دوای خانەنشینیی فەرمانبەران بەپێی یاسای چاكسازی و كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان حكومەت پلانی هەیە ژمارەیەك دەرچوو دابمەزرێنێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەولەویەتی دامەزراندن بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستە ، بەڵام دەرچووانی دیكەش دەگرێتەوە و بەپێی پێویستی فەرمانگەكان و هەبوونی پارە ژمارەیان دیاری دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دڵنیام ئەمساڵ پڕۆسەی دامەزراندن دەست پێ دەكات، بەڵام هێشتا بەهۆی ئەوەی یاسای چاكسازی نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردن، هێشتا ژمارە و كاتی دامەزراندنی فەرمانبەران ئاشكرا نەكراوە.

870 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations