شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

20.01.2020

لڤین:

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی سەرچاوە كەشناسییەكان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی نوێی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تاكو بەرەبەیانی رۆژی چوار شەممە بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكان لە ناوچە كوێستانی و بەرزەكان بەفر دەبارێت و لە ناوچەكانی دیكەش بەتایبەت نێوەندی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی و كەركوك و هەڵەبجە باران دەبارێت.

5258 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations