سلێمانی: له‌ شه‌ش ساڵدا 327 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه‌

20.01.2020

لڤین:

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئاماری 15 ساڵی رابردووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، له‌ ساڵی 2004 بۆ 2020، مۆڵه‌تیان به‌ 327 پرۆژه‌ داوه‌.

رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا، ئه‌ندازیار عه‌زیز سه‌عید ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی جه‌نگی دژبه‌ داعش و قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ماوه‌ی ساڵانی 2015- 2019 ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دراوه‌ به‌ پرۆژه‌كان كه‌می كردوه‌.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بڕی سه‌رمایه‌ی كۆی پرۆژه‌كان بریتیبوه‌ له‌ 23 ملیار و 94 ملیۆن و 250 هه‌زار دینار.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و پڕۆژانه‌ مۆڵه‌تی 37 پڕۆژه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، هه‌ندێكیان دراونه‌ته‌وه‌ به‌ كه‌سانی دیكه‌.

وتیشی "له‌ئێستادا 290 پرۆژه‌ كاریان تێدا ده‌كرێت و له‌سه‌دا 60ی ئه‌و كه‌رتانه‌ش كه‌ مۆڵه‌تیان پێدراوه‌، له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی بوه‌".

285 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations