ئیلهام ئەحمەد دەستخۆشی لە مەزڵوم عەبدی دەكات

27.01.2020

لڤین: 
سەرۆكی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی، دەستخۆشی لە مەزڵوم عەبدی دەكات بۆ هەوڵی نزیك كردنەوەی لایەنە سیاسیە كوردیەكان و داوایەكیش ئاراستەی ئەنەكەسە دەكات بۆ ئەوەی نبەنە بەشێك لە بڕیاری توركیا لە دژی ئەو ناوچانەی لە رۆژئاوا یكوردستان داگیری كردووە. 

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆكی دەستەی بەڕێَوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی، پشتیوانی لە دەستپێشخەری مەزڵوم عەبدی، فەرماندی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی دەكات بەهۆی ئەو هەوڵەی بۆ نزیككردنەوەی لایەنە سیاسیە كوردیەكان دەستی پێكردووە و پێشیوایە وەڵامی بەشێك لە ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا(ئەنەكەسە) ئەرێنی بووە. 

ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز، وتی: لەگەڵ ئەو تێكەڵاوی و ناكۆكیانەی لە هەریمەكەدا هەیە ئەو دەستپێشخەریە لە كاتی خۆیدا بوو وەڵامدانەوەی ئەو دەستپێشخەریە كاریگەرتریش دەبێت بەتایبەتی ئەگەر وەڵامەكە ئەرێنی بێت. 

ئیلهام ئەحمەد، رەخنەی لە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی سوریا (ئەنەكەسە) ئەو لێدوانانەی بەشێك لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە دەیدەن وەك دژایەتی بەشێكیتر لە ئەندامانی ئەنجومەن دەیدەن و لەم قۆناغەدا بڕیاردان لە بەشداری كردن لەو دەستپێشخەریە هەڵوێستێكی مێژوویە.  

سەرۆكی دەستەی بەڕێَوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی وتیشی: هێزە هەرێمیەكان بەشێوەیەكی مەزن كاریگەری لەسەر بڕیاری كوردی دەكەن و ئێمە دوپاتیدەكەینەوە دەبیچت لایەنە كوردیەكان بڕیارەكانیان سەربەخۆ بێت و  گوێ بۆ هیچ هێ.ێكی هەرێمی نەگرن. 

ئەو وتیشی: بڕیاری دروستكردنی كۆمیتەی لێپرسینەوەی پێشێلكاری لەو هەرێمانەی توركیا داگیریكردون و وەستاندنی گۆڕینی دیمۆگرافیا و گەڕانەوەی ئاوارەكان ئەرێنیە هەركەسێ خاوەنداری لەو بڕیارە بكات ئێمە پشتیوانی دەكەین بۆ ئەوەی كارەكەی تەواو بكات. 
ئەو داواشی لە ئەنەكەسە كرد كە نەبنە بەشێك لە بڕیارێك كە ئەوان بەشدار نەبون تیایدا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای كوردستان كە لەلایەن توركیا و هاوپەیمانەكانیەوە ئەنجام دەدرێت. 

1665 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations