لیژنە پەرلەمانیەكە لەكوشتنی پێشمەرگەكەی یەكێتی پشتیوانی بەیاننامەكەی ئاسایش دەكات

30.01.2020

لڤین: 
لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی گیان لەدەستدانی پێشمەرگەكەی یەكیتی لە زیندانی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند پشتیوانی بەیاننامەكەی ئاسایش دەكەن و دەڵێت تێبی ئەوە نەكراوە دۆسیەكە پێچەوانەی بەیاننامەكە بێت. 

دوابەدوای پێكهێنانی لێژنەیەكی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوونی كەیسی گیان لەدەستدانی (مەجید برایم)  پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠٢٠ لێژنەكە ئەنجامی بەدواداچوونەكەیان  خستە رووتیایدا پشتیوانی بەیاننامەكەی ئاسایش دەكەن. 

لیژنەكە بەسەرۆكایەتی عوسمان كەریم سوارە و ئەندامیەتی هەریەكە لە (رۆمیۆ هەكاری، رزگار محمد محمود، سەعید هەركی، حەسیبە گەردی، هیمداد سەباح، زكری زێباری، شادی نەوزاد، د. وەعدی سلیمان علی) كارەكانی جێبەجێ كرد. 

ئەو لیژنەیە لە راگەیەندراوێكدا كە لە ماڵپەڕی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكراوەتەوە دەڵێت "دوا بەدوای ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشیان كرد و گفتوگۆیەكی تێروتەسەڵ لەسەر دۆسییەكا كرا هۆكارەكانی گرتن و گیان لە دەستدانی هاووڵاتی (مەجید برایم) بۆ لیژنە روونكرایەوە، هەروەها هاوكاری تەواو كرا بۆ لیژنە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی خۆی بكات بە شێوەیەكی مەیدانی."

لیژنەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە سەردانی هەریەكە لە ئاسایشی گشتبی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەكان و ماڵی مەجید ئیبراهیم و پزیشكی دادیان كردوووە لە كۆتایدا دەڵێت "چاوەڕێی كۆتایی ئەنجامەكانی دادگا و لایەنی پەیوەندیدار دەبین و وەك لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی، پشتگیری لە بەیاننامەی ئاسایشی گشتی دەكەین و هیچ خالێكی وا تێبینی نەكراوە كە پێچەوانەی راگەیێندراوی ئاسایش بێت". 

ئەوەشی رونكردووەتەوە "لیژنە چاودێری كەیسەكە دەكات، بۆ ئەوەی راپۆرتی كۆتایی بەشێوەیەكی یاسایی لە رێگەی دام و دەزگای پەیوەندیدار(دادگا، پزیشكی داد) یەوە بۆ هاووڵاتیان و رای گشتی بخرێتە روو".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئاسایشی هەولێر دوای ناڕەزایی دەربڕینی یەكێتی و فراكسیۆنە پەرلەمانیەكەی لە كوشتنی ئەو پێشمەرگەیەی یەكێتی لە زینداندا، رایگەیاندبوو بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كراوە. 

ئەوەشی رونكردبویەوە ئەو پێشمەرگەیەی یەكێتی كە بەتۆمەتی بازرگانی بە بڕی زیاتر لە 50 كیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كراوە بەوهۆیەوە خۆی خنكاندووە. 

1249 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations