کۆسرەت ڕەسوڵ کوردستانی بەجێهشت

15.02.2020

لڤین:

سەرجەم کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگیرا بەهۆی سەفەرکردنی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە (لڤین)ی ڕاگەیاند" لەسەر داواکاری كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی ووت"ماوەی سەفەرەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ کورت دەبێت و دوا بەدوای گەڕانەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە دەستپێدەکەنەوە".

جێی ئاماژەیە بڕیاربوو لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکلایی بکرێنەوەو هاوسەرۆکەکانی یەکێتی هەڵبژێردرێن.

10468 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations