بە فەرمانی بارزانی فەرماندەیەکیتری پارتی لە پۆستەکەی لابرا

15.02.2020

لڤین: 
پێش ئەوەی پارتی رۆژی كۆنگرە دیاری بكات دەستی كردووە بە لابردنی فەرماندە و بەرپرسەكانی نزیك لە باڵی سەرۆكی هەرێمەوە و ئەمڕۆش بەرپرسێكی سەربازی ئەو حزبە لە پۆستەكەی دوور خرایەوە. 

بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەفادار عەلی، بەرپرسی حەرەكاتی هەردوو لەشكری تایبەتی یەك و گوڵانی پارتی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

لەبەرامبەر ئەو بڕیارەدا بارزانی جەواد عەبدولڕەحمان گەردی، وەكو بەرپرسی حەرەكاتی هەردوو لەشكری تایبەتی یەك و گوڵان دەستنیشانكراوە، ئەو بەرپرسەی پێشوو سەر بە باڵی نێچیرڤان بارزانیە و ئەوەی ئێستا لە شوێنی دانراوە پشتیوانی مەرورو بارزانی هەیە. 

ئەوەش لە كاتێكدایە پارتی لە دواین كۆبونەوەی سەركردایەتی حزبەكەدا بڕیاریداوە لەم ساڵدا كۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات، ئەو بڕیارانەش پێش دیاری كردنی رۆژی كۆنگرەی ئەو حزبەیە. 

هەر دوێنێ لڤین پرێس ئاشكری كرد بە فەرمانی سەرۆكی پارتی نەزهەت حالی دۆڵەمەڕی لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە و ئەویش نیگەران بووە و لە ماڵەوە دانیشتووە. 

6228 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations