داوای گەڕانەوەی نەزهەت حالی بۆ پۆستەكەی دەكرێت

15.02.2020

لڤین: 
دوای دوورخستنەوەی نەزهەت حالی دۆڵەمەڕی لە كارەكەی لایەنگران و عەشیرەتەكەی ناڕەزایی دەردەبڕن و پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو بەرپرسە دوور خراوەی پارتی دەردەبڕن. 

دوای ئەوەی دوێنێ لڤین پرێس ئاشكرای كرد بە فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی نوسینی وتارێك لەسەر ئیدریس بارزانی، بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە كارەكەی دوور خستووەتەوە، ئەمڕۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لایەنگران و ئەندامانی عەشیرەتەكەی پشتی وانی خۆیان بۆی دووپاتكردووەتەوە. 

بەشێك لە هاوڵاتیان دۆڵەمەڕی پێیاوایە ئەو بەرپرسی پارتی كەسێكی دەستپاك بووە و پارتی غەدری لێكردووە لە كارەكەی دووری خستووەتەوە و پێیانباشە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی. 

دوای فەرمانەكەی مەسعود بارزانی، حالی لە حزبەكەی تووەڕە بووە، بڕیاریداوە واز لە حزبەكەی بهێنێت بەڵام تا ئێٍتا بە فەرمی هیچ شتێك لەو بارەیەوە نەوتراوە. 

7067 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations