" بارزانی و محەمەد حەلبوسی دەیانەوێت وەزیری گەندەڵ دابنرێ"

16.02.2020

ءلڤین:  
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای دەكات بارزانی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كار بۆ ئەوە دەكەن حكومەتی نوێی عێراق وەزیرە حزبیەكان دابنێتەوە و ئەگەر ئەوەش جێبەجێ نەكرێت رێگری لە دانیشتنی پەرلەمان بكەن. 

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای دەكات هەریەكە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەرپرسەكانی یەكێتی "دەیانەوێت ڕێكبكەون بۆ ئەوەی جارێكی تر وەزیری حزبیی و گەندەڵ دابنێن لە حكومەتەكەی محمد توفیق عەلاوی" .

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت "‏‎دەیانەوێ ئەگەر عەلاوی رازی نەبێت بەو وەزیرە حزبیی و دەموچاوە دوبارانە؛ئەوە بە هاوبەشی ڕێگری لە دانیشتنەكەی پەرلەمان بكەن، بۆ ئەوەی وەزیرە سەربەخۆكان دانەنرێن و جاریكی تر حكومەتێكی حزبیی درووستكەن بە سپۆنسەری حزبە گەندەڵەكان".

ئەو قسانەش دوای ئەوە هات كە ئەمڕۆ هەریەكە لە بارزانی و محەمەد حەلبوسی دانیشتنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا و تیایدا شەس خاڵیان راگەیاند بۆ ئەوەی محەمەد عەلاوی کاری لەسەر بکات، هەرچەندە ناوی مەرجیان لێنەنابوو بەڵام خاڵەکان وەک مەرج دەردەکەوێت.

1407 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations