نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ: رێكەوتنی نهێنی نەكراوە

19.02.2020

لڤین: 
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتی لە بارەی رێكەوتنی نهێنی لە ناوخۆی حزبەكەیدا رونكردنەوەیەك دەدات و ئاشكرای دەكات هیچ رێكەوتنێكی نهێنی نەكردووە. 

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، روونكردنەوەیەك ئاراستەی جەماوەر و لایەنگرانی حزبەكەی دەكات و دەڵێت: هیچ رێكەوتنێكی نهێنی نەكراوە. 

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ناڕازیبوونی لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی حزبەكەی و رێكەوتنی نهێنێ رونكردنەوەكەی بڵاوكردووەتەوە و دەشڵێت: لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە جەنابی كاك كۆسرەت هیچ ڕێككەوتنێكی نهێنی ئەنجام نەداوە و هەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەكڕیزی نێوان هەڤاڵانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە. 

ئەوەشی رونكردووەتەوە "ئەمڕۆو ئایندەی یەكێتی پێویستی بە هەموو هەڤاڵانەو دەبێ هەموو پێكەوە كاربكەن بۆ سەرخستنی یەكێتی و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كوردستان."

1204 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations