دوو نامەی تایبەت ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكرێت

19.02.2020

لڤین: 
هەریەكە لە سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادەی عێراقی و حزبی شیوعی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی نامەی پیرۆزبایی ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكەن. 

لە نوسراوێكی فەرمیدا حەنان فەتلاوی، سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادەی عێراقی، بەناوی خۆی و بزوتنەوەكەیەوە پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرە و هەڵبژاردنی هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی وەك هاوسەرۆك دەكات. 

ناوبراو هیواخوازیشە هەڵبژاردنی ئەو دوو سەركردە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ سەرجەم عێراق، هاوكات هەر ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی بەنامەیەكی فەرمی كە ئاراستەی هەریەكە لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی و ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی كردووە پیرۆزبایی دەكات. 

لەو نامەیەدا حزبی شیوعی كوردستان دەڵێت: پەیوەندیەكی دۆستانە و هاوخەباتی مێژوویمان لە رابردوودا هەبووە و بەردەوام دەبین لەو پەیوەندیە دۆستانەیە. 

2831 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations