كادرێكی پارتی سەركردەكانی ریفراندۆم بە نامەرد دەزانێت

19.02.2020

لڤین: 
كادرێكی پارتی رەخنە لە حزبەكەی دەگرێت و دەڵێت: سەركردەكانی ریفراندۆم بۆ پۆستەكانی بەغداد لە عەبادی و عامری عێراقی ترن و بە نامەردیش وەسفیان دەكات.

كاوێز مەلا پەروێز، كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری كەركوك، دەڵێت: رەخنە لە هەوڵەكانی حزبەكەی دەگرێت بۆ بەشداری كردن لە حكومەتی عێراق و بە نامەرد ناویان ئەهێنێت. 

ئەو لە پۆستێكدا لەبارەی هەوڵەكانی حزبەكەی بۆ بەشداریكردنیان لە حكومەتی عێراقی نوسیویەتی "خۆمان وازمان لە ریفراندم هێناوە، ئەم عێراقیە گەمژانە واز ناهێنن، هەر جارەو لە كونجێكەوە چكوڵ لەو برینە ئەژەنن".

ئەو كادرەی پارتی دەشڵێت "هێندە گەمژەن لە دروستكردنی حكومەتەكانیان بۆ پۆستەكانی بەغداد لە عەبادی و عامری عێراقیترین، ئیتر نایبڕنەوە، ئەمە دەیان جارە فەرمانی گرتن بۆ هاورێی ئازیزم عەمید سەرحەد قادر دەرئەكەن وەك ئەوەی هەر ئەو بەشداری و پشتیوانی ریفراندمی كردبێ".

ئەو باسی ئەوشەی كردووە كەمینەیەك بە كردار قوربانیان بۆ ریفراندم بەخشی بەڵام "زۆرێك بە موزایەدە دەسكەوتەكانیان چنیەوە خۆ هەر ئەو موزایەدەچیانە هەموو وزە و توانایان خستوەتە گڕ بۆ ئەوەی لە ئێستادا لەم كابینەیەش وەزیریمان پێ بدەن، كابینەی رابردوی عێراقیشمان بینی كە چ شەڕ و باوەش پێدانێك بوو بۆ دەستخستنی پۆستەكانی بەغداد و ئاشتی لە تەك حەشد و سوپا، ئینجا هێندە نامەرد و بێباكشن، نەك كەس خۆی ناكات بە خاوەنی تێكۆشەران كە هەر رۆژ و بە جۆرێك ئازار ئەدرێن بەڵكو پێزانیشیان بۆیان نیە".

4471 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations