به‌كام یاسا قه‌ده‌غه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ به‌رهه‌مهێن نه‌بێت؟

19.02.2020

لڤین: لە هەژماری عومه‌ر غوڵامی وەرگیراوە

ئه‌وه‌ی یه‌ك جار سه‌ردانی گوڵه‌خانه‌ی كردبێت ده‌زانێت به‌رهه‌می خۆماڵی له‌ 100% ناخۆییه‌ و به‌رهه‌می ده‌ستی خودی به‌ڕێز كاك محه‌مه‌د حاجی مه‌حموده‌، بۆیه‌ به‌رده‌وام به‌ڕێز كاك محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له‌ ناو زه‌وی وزاره‌كه‌یدا ته‌نها پشت به‌ خوی ده‌به‌ستێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌ربومی كشتوكاڵی و پشت به‌ بێگانه‌ نابه‌ستێت، ئه‌مه‌ خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێز كاك محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و ئه‌وانی تره‌.

ئه‌و به‌روبه‌ومه‌ش كه‌ له‌ گوڵه‌خانه‌ هه‌ر له‌ میوه‌ و سه‌وزه‌ و دانه‌وێڵه‌ و به‌رهه‌می سیپیای و په‌له‌وه‌ر بۆ هه‌موو هاوڵاتیانه‌ و ئه‌وانه‌ی روو له‌ میوانخانه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ن له‌ گوڵه‌خانه‌.

نه‌زانه‌كان بێ به‌ڵگه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و زانیاریان له‌ بواری سه‌ربازیش نییه‌، گه‌رچی به‌ڕێز كاك محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باوه‌ڕی به‌ پله‌ نییه‌، خۆی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌زانێت و هاوشان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان پێكه‌ون.

كاتێكیش كارده‌كات به‌ یه‌ك پێشمه‌رگه‌ ناڵێت، پێشمه‌رگه‌كان به‌ خواستی خۆیان كار له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌رهه‌می به‌روبومه‌كه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌كانه‌ و هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانیه‌ كه‌ ده‌چنه‌ گوڵه‌خانه‌..

گه‌ر قسه‌ له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌ربازی بكرێت بۆ كاركردن ئه‌وا ده‌بینین له‌ چوار چێوه‌ی هه‌موو ده‌زگایه‌كی سه‌ربازی سه‌ربازه‌كان باڵه‌خانه‌ و ڕێگاوبان دروست ده‌كه‌ن بۆ خۆیان ئه‌رك له‌ سه‌ر حكومه‌ت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاروباری تری ناو ده‌زگاكه‌یان ده‌كه‌ن و به‌شدار ده‌بن له‌ هه‌ڵمه‌تی چاندنی نه‌مام وبه‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی كشتوكاڵی بۆ خۆیان ئه‌مه‌ كارێكی ئاسایی و یاساییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هیچ یاسایه‌ك نییه‌ بۆ ڕێگریكردنی سه‌رباز بۆ كاركردن، به‌ڵكو به‌پێی سیسته‌می سه‌ربازی له‌ ئیستادا ده‌بێت سه‌رباز به‌رهه‌مهێنه‌ر بێت و ته‌نها به‌كار به‌رنه‌بێت و سه‌رباز هانده‌درێت كار بكات و ده‌ستڕه‌نگینی وه‌ده‌ربخات.

ئه‌و وێنه‌ری كه‌ به‌ڕێز كاك محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود و ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ كار ده‌كه‌ن له‌ كێڵگه‌یه‌كی بچوك به‌رهه‌می ئه‌و كێڵگه‌یه‌ بۆخۆیانه‌، هیچ شتێكی تێدا نییه‌ كه‌ جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ بێت ، به‌ڵكو جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌وه‌ و پێویسته‌ له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبدرێت بۆ به‌رهه‌مهێنان و پشت به‌ خۆ به‌ستن.

1144 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations