ئه‌ڵمانیا: 8 هاووڵاتی كوژران

20.02.2020

لڤین:

شه‌وی رابردوو له‌ دوو ناوچه‌ی جیاوازدا له‌ شاری Hanau  له‌ ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ ناو ئۆتۆمبێلكدا هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڕێكی ئه‌و شاره‌ و له‌ئه‌نجامدا 8 كه‌س كوژران.

به‌ پێی زانیارییه‌كان سه‌ره‌تا هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر باڕێك له‌سه‌نته‌ری ناوچه‌ی هاناو (Hanau) و دووه‌م هێرشیش بۆ سه‌ر  Hanau-Kesselstadt.  ئه‌نجامدراوه‌و پۆلیس و هێزی تایبه‌تی ئه‌ڵمانی به‌ په‌له‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌.

تائێستا هیچ كه‌سێك له‌هێرشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

389 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations