داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری هه‌ولێر تۆمار ده‌كرێت

20.02.2020

لڤین:

ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی هه‌ولێر داوای یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری شاره‌كه‌ تۆمار ده‌كه‌ن.

هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی 8ی حه‌سارۆك سه‌رۆكی حكومه‌ت و پارێزگاری هه‌ولێر به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان.

هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، پارێزگاری ئێستا و پێشووش جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له‌نێوان رۆژئاوای هه‌ولێرو رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌و به‌شی رۆژئاوای هه‌ولێریان كردوه‌ به‌دوبه‌ی و به‌شی رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌شیان پشتگوێ خستووه‌.

ئه‌و هاووڵاتیانه‌ سێ پێشنیاریان داوه‌ته‌ حكومه‌ت پارێزگاری شاره‌كه‌و داوا ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌پێشنیاره‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.

2674 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations