وەزیری كارەبا بڕیارێك دەردەكات

20.02.2020

لڤین:

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە تەمویلکردنی رێژەی لە 8%ی لەداهاتی کارەبا بۆ ژمێریاری رەوان، بەمەبەستی ئاسانکاریی ئەنجامدانی پرۆژەکان بۆ هاوڵاتیان.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند،"لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر رێکخستنەوەی کارەکان ئەندازیار کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا دەسەڵاتی تەمویلکردنی رێژەی لە 8%ی لەداهاتی کارەبا بۆ ژمێریاری رەوان ( حساب الجاری ) داوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەکان و لەرێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاکان".

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبا كە وێنەیەكی بڕیارەكەشی لەگەڵ داناوە،"لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی قەزاکان دەتوانن بەشێوەیەکی کاراترو بێ رۆتین و دواخستن ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکەن کە بۆ هاوڵاتیان پێویستیانە و لە جێبەجێکردنیدا پێویستی بەمۆرکێکی خێرایی هەیە."

1972 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations