فه‌رمانده‌یه‌كی پاسداران: له‌هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د 120 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون

20.02.2020

لڤین:

یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد له‌هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د 120 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.

عه‌مید عه‌لی بیلالی، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران له‌میانی مه‌راسیمی چله‌ی "شه‌هیدانی به‌رگریی" ڕایگه‌یاند، هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د بوه‌ته‌ هۆی كوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا.

عه‌مید عه‌لی بیلالی، زانیارییه‌كی دژیه‌كی له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عێراق ئاشكراكردو وتی "له‌و هێرشه‌دا 120 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون"، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ نه‌ ئێران نه‌ ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی كوژرانی سه‌ربازیی ئه‌مریكییان به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران "خوێنی قاسم سوله‌یمانی ده‌بێته‌ هۆی ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌".

عه‌لی بیلالی باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌مریكا چه‌ندین په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی ئاڕاسته‌ی ئێران كردبوو كه‌ وه‌ڵامی بۆ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی نه‌بێت، به‌ڵام ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریكای دایه‌وه‌.

607 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations