توركیا و گروپەكانی سەر بەو وڵاتە شەڕیان لە ئیدلب دەست پێكردەوە

20.02.2020

لڤین: 
سوپای توركیا و هێزە ئۆپۆزسیۆنە چەكدارەكانی سەر بە توركیا هێرشێكی بەرفراوانیان دەستپێكرد بۆ سەر باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلیب. 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ی شوباتی 2020،میدیاكانی  نزیك لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویان كردووەتەوە شەڕ لەگوندی نەیرب، روویداوە و دواتر سوپای سوریا بەهۆی چڕی بۆردومانەكەی توركیا دەستیان كرد بە كشانەوە لە گوندی نەیرب.

لەوبارەیەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ راشكرای دەكات، بەهۆی پێكدادان لەنێوان سوپای سوریا و هێزە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە دەوروبەری گوندی نەیرب كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

894 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations