پەیوەندی ئاین بەبڵاوبونەوەی نەخۆشی وکارەساتە سروشتییەکانەوە

26.02.2020

لڤین: لە هەژماری تێکۆشەر حسێن وەرگیراوە


لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەهۆی لافاوە وە چەند شوێنێک لەهەرێمی کوردستانیش توشی زیانی گەورە هاتن، من یەک نمونە دێنمەوە، لادێیەک دەزانم ساڵێکیان لافاو هات، بەرمیلی نەوتی هەموو ماڵەکانی برد لەو دێیە، تەنها دوو بەرمیلەکەی مزگەوت نەبێت، دوای ساڵانێک لافاوێکی تر هەمان ئەو دێیەی گرتەوە، زیان هەبوو، بەڵام بەتەنها مزگەوتەکەی لەو گوندە لەبناغەوە هەڵتەکاند و وێرانی کرد تەنها مونارەکەی مایەوە ومزگەوتەکەی تەخت کرد لەگەل زەویدا، لەهەردوو بارەکەدا من بەڕێکەوتی دەزانم، هیچ پەیوەندی نیە بەخواناسی ودینداری وئاینی ناوچەکەوە......

نەجمەدین فەرەج ناوسراو بە "مەلا کرێکار" کە سەلەفییەکی جیهادیشە، هەمیشە دەیگوت؛


من بۆ نەخۆشیەکەم دەچمە لای پزیشکێکی پسپۆر با مولحید وبێ دین وکافریش بێت، بەڵام هەرگیز بەو پێودانگە بۆنەخۆشیەکەم ناچمە لای کەسێک کەیاریدەری پزیشکە با موسڵمانیش بێت.....

هەروەها عەلی شەریعەتیش دەڵێت؛


ئەو دوانەی کە دەکەونە ناو دەریاوە ئەوەیان ڕزگاری دەبێت کەمەلەوانی دەزانێت، نەوەک ئەوە کەدیندار وخواناس وموسڵمانە......

ئەم دوو دیدە، دوو تێڕوانینی جوانن پێویستە مرۆڤ جیاکاریەک بکات لەهەندێک حاڵەتدا، ڕەوا نیە قەزیەی دینی وموسڵمانێتی وەک قەڵغانێک بۆخۆپاراستن دەرخواردی کۆمەڵگە بدرێت، بەتایبەت ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت لەبڵاوبونەوەی نەخۆشییەکی کوشندە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، واتا بەگشتی بابەتی بڵاوبونەوەی نەخۆشی وچۆنیەتی جۆری ژیانکردنی مرۆڤەکان پەیوەست نیە بەهیچ دین وشوێن وموقەدەساتێکی دینیەوە، تەنانەت کارەساتە سروشتیەکانیش بەهەمان شێوە.

314 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations