لە شاری بەغداد 15کەسیتر توشی کۆرۆنا بوون

17.03.2020

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی بەغداد تووشبوونی 15 کەسیتری بە کۆرۆنا لە ناوچەی رەسافەی بەغداد راگەیاند و کۆی گشتیی تووشبووان لە وناوچەیە گەیشتووەتە 37 کەس.

 عەبدولغەنی ساعدی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی بەغداد رایگەیاند: تائێستا هەشت کەس لە ناوچەی رەسافە چاکبوونەتەوە و چوونەتەوە ماڵەوە، کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

ئەورونیشی دەکاتەوە ئێستا 28 کەس لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لەژێر چاودێریدان و چارەسەر وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان بەرەوباشبوون دەچێت.

260 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations