كات و شێوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان گۆڕا

18.03.2020

لڤین: 
وەزیری ناوخۆ مەودای قەدەغەكردنی هاتوچۆی فراوان كرد و سەرجەم هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و ماوەی 5 رۆژیتریش بەردەوام دەبێت و تەنها لە كاتی پێویستدا لە دوای كاتژمێری یەكی شەو تا 6ی بەیانی رێگا بە جولە دەدرێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: بۆ بەرگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ وادەی پێنج رۆژی دیكە درا، واتە تاوەكو دوای نەورۆز قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان درێژكرایەوە.

ناوبراو وتی: داوا لە هاوڵاتیان دەكەین، خۆڕاگربن و بە مانەوە لەماڵە بۆ نەورۆز هیچ لە هەستی نەتەوایەتیی كەمنابێت، "دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگارەكان و ئیدارە سەربەخۆكان، بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە رێكبخەن بە جۆرێك كە كاریگەری نەكاتە سەر باری تەندروستی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە، لە هەمان كاتیشدا نابێت ژیان رابگیرێت".

13872 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations