هەواڵی تازەی بەریتانیا بۆ خزمەتکردنی ئابوری بەم شێوەیە....

18.03.2020

لڤین: لە هەژماری ژیان موبێرگ وەرگیراوە

هاوکاریەکانی حوکمەت کەبۆ خاوەنکار و کارمەندان دەکات بەم شێوانەی خوارەوە دەبێت.

بڕی ٣٣ ملیار پاوەند قەرز بۆ کۆمپانیاکان دابین کراوە کە دەتوانن وەری بگرن و لە داهاتوودا بیدەنەوە بە میری.
حکومەت هاوکاری هێڵە ئاسمانیەکان دەکات و قەرەبوویان دەکاتەوە بە گوێرەی توانا.
بۆ ماوەیەکی کاتی بزنزڕەیت Business rates هەڵدەگیرێت لەسەر کۆمپانیا بچوکەکان کە بیمەی قەرەبوویان نیە بۆ پێدانی قەرەبوو لەم جۆرە کێشانەدا.

حکومەت پارە دەدات بە ئەو براندانەی کە لە شێوەی کۆمپانیای بچووکدان کە بڕی ١٠ هەزار پاوەند بۆ ٢٥ هەزار پاوەندە. ئەمە هاوکاریە و قەرز نیە، واتە [وەرناگیرێتەوە]
حکومەت ڕاوێژیان لەگەڵ [mortgage lenders]ەکان، واتە بانکەکان و کۆمپانیاکانی پێدانی پێشەنەی خانووبەرە کردوە و ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەی کەوا بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو قەرزی مانگانە [instalment] وەرنەگرنەوە، واتە لێیان خۆش نابن و دوای ٣ مانگەکە دەبێت مانگانە قەرزەکە بدەنەوە.

بڕە پارەیەک دەدرێت بە شوێنکارە بچوکەکان وەک هاوکاری بۆ کرێ و مووچەی کارمەندانیان و شت کڕین. ئەمە هاوکاریە و قەرز نیە و وەر ناگیرێتەوە. بەڵام ئەگەر پارەی تریان پێویست بوو وەک قەرز ئەوا حکومەت بۆیان دابین دەکات.

ئەوەی گرنگ بوو ئەمڕۆ چەند جارێک دڵنیاییان دا بە خەڵکی بەریتانیا کە وا ئابووری وڵاتەکە دەپارێزن و ناهێڵن قەیرانی ئابووری و بارزگانی دروست ببێت.

هەروەها ووتیان هەوڵ دەدەن کرێی کرێچی کەمدەرامەت بدەن یان لانی کەم هەندێک هاوکاریان بکەن.

ئەوانەی ئیشیان جێهێشتووە بەبۆنەی ئەم نەخۆشی یە ئەتوانن تەقدیمی یوونیڤێرسەڵ کریدیت بکەن کەوەکوو مووچەیەکی بەردەوام بۆ خۆیان و منداڵەکانیان...

لەکۆتایدا...تکایە مەشڵەژێن شتوومەکی زۆر بکڕن چونکە گرانی هەرگیز ڕوونادات لەبەریتانیا...
وەهەروەها حکوومەت بڕیاریدا کە سووپەر مارکێتەکان بەردەوام دەبن بۆ فرۆشتنی کەل و پەل بەهەمان نرخی کۆن...

2523 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations