وەزارەتی تەندروستی عێراق11حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنای راگەیاند

19.03.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی عێراق ١١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا لە پارێزگاكانی بەغداد و نەجەف و بەسرە و دیوانیە و موسەنا و واست و كەربەلای رایگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە، رایگەیاند:ئەنجامی پشكنینی ١٢٣ كەس لە سەرجەم پارێزگاكان گەڕاوەتەوە و دەركەوتووە ١١ كەسیان پۆزەتیڤ بووە واتە توشی كۆرۆنابوون.

ئەو وەزارەتە رونیشیكردووەتەوە، سێ حاڵەت لە رەسافە و حاڵەتێك لە شاری پزشیكی بەغدا، دوو حاڵەت لە كەربەلا، لە شارەكانی نەجەف، دیوانیە، بەسرە، موسەنا، واست، هەریەكەیان حاڵەتێكی تێدا تۆماركراوە.

376 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations