ئاسایشی هەولێر ئاگاداری ئەو بەیاننامەیە نەبووە کە بەناویەوە بڵاوکراوەتەوە

20.03.2020

لڤین:
بەیاننامەکەی دوێنێ بەناوی ئاسایشی هەولێر بڵاو کرایەوە بەرپرسانی ئاسایشی شارەکە خۆیانی لێ بێبەری دەکەن، ئاشکراش بوو کە ئەو بەیاننامەیە لە بە ئاگاداری سەرۆکی حکومەت دەرکراوە.

سه رچاوەيەك له ئاسايشى هه ولێر لەبارەی بەیاننامەکەی دوێنێی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: ئەو بەينامەى دوێنى بڵاوكراوتەوە دورونزيك په يوەندى نیە بە ئاسایشی هەولێرەوە و راستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە فەرمانی بڵاوکردنەوەی دراوە.

ئەو سەرچاوەیە وەشی رونکردەوە ئەو نوسراوە پاراستن بۆخۆی داویەتیە میدیاکان، بارزان قەساب ئاشکرای کردووە ئەوان ئاگاداری ئەو بەیاننامەیە نەبوون.

لەبەرامبەر ئەو قسانەی قەساب بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر وتویەتی من تەنها ئەوەندە ئاگادارم کە شەعبان جاڵی تەلەفۆنی بۆ کردووم کە ئەو بەیاننامەیە لەلسەر ناوی ئاسایشی هەولێر بڵاو دەکرێتەوە بەڵام ئێوە پەیوەندیتان پێوەی نەبێت.

ئەو بەرپرسەی پاراستن ئەوەشی وتووە کە ئەو بەییاننامەیە راستەوخۆ لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی دەرکراوە بۆیە دەبێت بە شێوەیەکی ئاسایی وەریبگرن و مامەڵەی وەک بەیاننامەی ئاسایش لەگەڵ بکەن.

ئەو بەیاننامەیە دوێنێ بەناوی ئاسایشی هەولێر بڵاوکرایەوە لەبارەی کەیسی دەستگیرکردنی کەسێکە بەناوی رۆژگار رزگار کە ماوەی ٩ مانگە دەستگیرکراوە، دوێنێش ئاسایش وتی کە ئەو کەسە بە ئاگاداری دەزگای زانیاری سیخوڕی بۆ لایەنێکی بیانی کردووە.

دوای ئەوەش وتەبێژێک لە دەزگای زانیاری رایگەیاند ئەو بەیاننامەیە فرۆشتنی شەڕی سیاسیە ئەگەرنا ئەو کەسە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.

12753 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations