ورەدەکاری رووداوەکەی ئەمشەوی سلێمانی

20.03.2020

لڤین: 
ئەمشەو کاتژمێر دەوروبەری ٩ی شەو لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی کورێک بە چەکی کڵاشینکۆفەوە دەچێتە ماڵی باوکی تەقە دەکات و لە ئەنجامدا ٤ کەس لە خێزانەکەی خۆی دەکوژێت. 
بەگوێرەی زانیاریەکانی لڤین پرێس ئەوکوڕە ماوەی چەند ساڵێک پێش ئێستا لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەشەو رووبەڕوی براکانی و باوکی بووەتەوە. 
لەو رووداوەدا ٣ کوڕی ماڵەکە گیانیان لەدەستداوەلەگەڵ دایکی بکوژەکە، باوکیشیان بریندارە و رەوشی تەندروستی جێگیر نیە، دوی رووداوەکەش بە جەند کاتژمێرێک بکوژەکە دەستگیرکرا. 
هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کاتێک پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسەیداوە رووبەڕویان بووەتەوە بەڵام بە بێ ئەوە بتوانێت هیچ زیانێک لە پۆلیس بدات بە برینداری دەستگیرکراوە.
یەکێک لە کوژراوەکان پیشەی پۆلیسی هاتوچۆ بووە و خاوەنەی منداڵ بووە و لە نهۆمی دوومی ماڵی باوکیدا ژیاوە. 

13592 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations