پزیشكێك توشبوونی خۆی بە كۆرۆنا راگەیاند

22.03.2020

لڤین: 
پزیشكێكی نیشتەجێی خولاو توشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت پشكنین بۆ هەموو ئەو كەسانە كراوە كە بەركەوتنی لەگەڵیان هەبووە كەس توش نەبووە. 

د.لەرین صالح، پزیشكی نیشتەجێی خولاو، لە هەژماری خۆی بڵاوی كردووەتەوە "سوپاسی هەموو ئەو ئازیزانە ئەكەم كە لە ئەحواڵم ئەپرسن ، بەڵێ من توشی كۆرۆنا بووم و پاش پشكنین ١٩-٣ پێم ڕاگەیەندرا كە تێستەكەم پۆزەتیڤە و ئێستا لە نەخۆشخانەم و باری تەندروستیم جێگیرە". 

ئەو پزیشكە كە بەركەوتنی لەگەڵ نەخۆشانی كۆرۆنا هەبووە و دەشڵێت "خۆشبەختانە ماڵەوە و هەموو ئەوانەی كۆنتاكتم هەبووە لەگەڵیان پشكنینەكانیان نێگەتیڤ بووە".

7677 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations